ایران نیوز

یکشنبه، دی ۰۵، ۱۳۹۵

ئامه‌د.. 14 سه‌ربازی توركیا كوژران و برینداربوون

هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ كوشتن و بریندار كردنی 14 سه‌ربازی سوپای توركیایان له‌ ناوچه‌ی ئامه‌دی باكوری كوردستان راگه‌یاند.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی "هه‌په‌گه‌" ئه‌مڕۆ 24-12-2016، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ چه‌ند پێكدادانێكی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ و سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كانی لیجه‌و هینه‌ی سه‌ربه‌ شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان كه‌ له‌ 15 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 14 سه‌ربازی تزركیا كوژراون و برینداربوون .
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یدا ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، تائ ێستاش شه‌ڕو پێكدادانی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی باكوری كوردستان به‌رده‌وامه‌و ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گوند و شاره‌كانی باكوری كوردستان و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیانی كورد به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر