به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه ناڕه‌سمییانه‌ی كه ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای سوریای دیموكرات YPG/YPJ گه‌یشته به‌نداوی فورات و شارۆچكه‌ی ته‌به‌ق، كه ئه‌و به‌نداوه ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌بای شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی داعش دابینده‌كات، به ده‌سگرتن به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌شدا، داعش له ره‌قه زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌ویت.
شارۆچكه‌ی ته‌به‌ق نزیكه‌ی 65 هه‌زار دانیشتووی تێدایه و به‌نداوێكی گلدانه‌وه‌ی ئاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ تۆرباینی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ده‌ریاچه‌ی ئه‌سه‌د كه پێكه‌وه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی پێكده‌هێنن و به‌نزیكی جگه له‌ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌با، ئاودانی ته‌واوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی شاری ره‌قه دابینده‌كات.
به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوه، كوردی رۆژئاوا ده‌بێته خاوه‌نی دوو به‌نداو و دوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، واتا به‌نداوه‌كانی (فورات و تشرین) كه‌پێشتر به‌نداوی تشرین له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا له‌ده‌ست تیرۆرستان سه‌ندرایه‌وه.
شایه‌نی باسه، به‌نداوی فورات له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئه‌سه‌د دروستكراوه‌و توانای گلدانه‌وه‌ی 6.11 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه و به یه‌كیك له‌گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌ژمارده‌كرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر