سڵاو لە هەستانی بانە دژ بە داگیرکەرانی نیشتمان
بانە دژ بە تاوانی داگیرکەران راپەڕی. بانە، بۆ بەرگریی لە گیانی رۆڵەکانی و شکۆی شار و دانیشتوانی و هاواری خوێنی بە ناهەقڕژاوی کۆڵبەرانی هەستاوەتە سەر پێ.
هێزە داگیرکەرەکانی بەرفەرمانی تاران کە کوشتنی کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کوردیان کردوەتە دیاردەیەکی ئاسایی و بکوژی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە پاداشتی تاوانەکانیان پلە و پایەیان بۆ زیاد دەکرێ، تەنیا بەمجۆرە، بە هەستان و راپەڕینی یەکگرتووانە، تەس دەدرێنە دواوە. چاوەڕوانی لە تاران و دام و دەزگای بەرفەرمانی لە وڵاتە داگیرکراوەکەمان بۆ لێپرسینەوە لە کوشتاری کۆڵبەران، تەنیا کات بە فیڕۆدانە. بەڵام، مەرجی سەرکەوتن و پاشەکشە پێکردنی دەوڵەتی داگیرکەر، درێژە پێدانی یەکگرتووانەی هەستانی رۆڵەکانی نەتەوەکەمانە لە گشت شارەکانی نیشتمانی داگیرکراو.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستانPAK وێڕای پشتیوانی لە خەڵکی راپەڕیوی شاری بانە و پڕبایەخ نرخاندنی حەول و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی شارەکە بۆ وەرێخستنی ئەم هەستانە جەماوەرییە، ئاواتەخوازە، شارەکانی دیکەی کوردستانیش کە هەر کام بە نۆرەی خۆیان داخی سەدان و بگرە هەزاران تاوان و جینایەتی دەوڵەتی داگیرکەریان لە سینگدا هەڵگرتووە، بە هانا و پشتیوانی بانەوە بچن و رابوونێکی جەماوەریی دژ بە کوشتار و حوکمی بێدادی داگیرکەرانی بەرفەرمانی تاران ساز بکەن. تەنیا رێگای کۆتایی هێنانی یەکجاری بە کوشتاری رۆڵەکانی نەتەوەکەمان و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی نیشتمانەکەمان، راماڵینی یەکجاریی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە حاکمیەتی تارانە لە سەر وڵاتەکەمان.
پارتی ئازادیی کوردستان، لە حاڵی حازردا، باشترین شیوازی بەرەنگار بوونەوەی تاران لە هەستانی جەماوەری لەم چەشنەدا دەبینێ. هاوکات، هێزی پێشمەرگەیPAK ئەو ئامادەییەی هەیە کە لە ئان و ساتی دروست و پێویست دا، بۆ پشتیوانیی و بەهێز کردنی راپەڕینی شارەکان، بگاتەوە ناو خەڵکی راپەڕیو.
سڵاو لە کۆڵبەرانی شەهیدی دەستی داگیرکەرانی بەرفەرمانی تاران
سڵاو لە خەڵکی راپەڕیوی بانە
شکاوە بێ ئاڵای ئازادی و سەربەخۆیی و کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
14ی خەرمانی 2717
5 ی سێپتامبری 2017
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر