سه‌رچاوه‌یه‌ك له خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌رانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پاسدارانی ئێرانله سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌رانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، كه بۆ بژێوی خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ی پاسدارانی ئێران‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پاسدارانی ئێران به‌درێژایی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌نه ئامانج، به‌م هۆیه‌شه‌وه تائێستا به‌ده‌یان كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر