رۆژى 17ى ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) دواى نزيكه‌ى چوار مانگ شه‌ڕكردن ره‌ققه‌يان به ته‌واوى كۆنترۆڵكرد و ئاڵاى خۆيان له‌سه‌ر ره‌ققه‌ى پايته‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارێتييه‌كه‌ى خه‌لافه‌تى داعش هه‌ڵكرد.
هاوكات له مه‌راسيمى راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتندا، هه‌سه‌ده وێنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زيندانيكراوى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له شاره‌كه هه‌ڵواسى و ئه‌وه‌ش پرسيارى ئه‌وه‌ى هێنايه ئاراوه دواى داعش كێ حوكمڕانى ره‌ققه ده‌كات.. ئايا كوردى سووريا به ته‌نيا ده‌توانن باكوورى ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ى كورده‌كانى عێراق به‌ڕێوه به‌رن؟
هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ى توركيا ده‌كات و ئاشتۆن كارته‌رى وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، كورده‌كان له تواناياندا نييه ده‌سه‌ڵاتى ره‌ققه بگرنه ده‌ست، به‌ڵام پێده‌چێت سيناريۆى دابه‌شكردنى سووريا له‌سه‌ر مێزى بڕياربه‌ده‌ستانى ئه‌مريكا بێت.
له توێژينه‌وه‌يه‌كدا كه هه‌ر مايكڵ هانلون به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى سياسه‌تى ده‌ره‌وه له په‌يمانگه‌ى بروكينجزى ئه‌مريكى ئاماده‌يكردووه، پێشنيازى كردووه بۆ سووريا ستراتيژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سووريا بۆ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كارى له‌سه‌ر بكرێت و دواتر له بۆته‌ى وڵاتێكى كۆنفيدراڵى رێكبخرێت.
به گوێره‌ى ئه‌و ستراتيژه ئه‌مريكا پێويسته كار بكات بۆ لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند و ئه‌وه‌ش باش‌ترين سيناريۆ ده‌بێت بۆ لادانى ئه‌سه‌د به ته‌واوى و كۆتايهێنان به هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى عه‌له‌وييه‌كان له‌سه‌ر حوكمڕانى سووريا و هه‌روه‌ها ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆييه‌ى چه‌ند ساڵێكه له سووريا بۆ چاره‌نووسێكى ناديار درێژه‌ى هه‌يه.
پێناچێت ئه‌و سيناريۆيه هه‌ر له توێى لاپه‌ڕه‌كاندا بمێنێته‌وه و له نوێترين ئاماژه‌دا ليوا عه‌لى مه‌ملووك، سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى رژێمى سووريا له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هه‌سه‌ده له قاميشلۆ پێشنيازى كردبوو، حوكمى زاتى بدرێته كورد له باكوورى سووريا و له به‌رامبه‌ردا هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه له ره‌ققه پاشه‌كشێ بكه‌ن، به‌ڵام لايه‌نى كوردى ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكردبوويه‌وه و رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت به گوێره‌ى ده‌ستوورێكى نوێ مافى فيدراڵييان پێ بدرێت.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه رژێم باس له بيرۆكه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رێتى بۆ كورد ده‌خاته‌ڕوو، به تايبه‌تى له‌و كۆبوونه‌وانه‌ى به سه‌رپه‌رشتى رووسه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌چوون.
پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و پارتى كرێكارانى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د رێكخستوو. له 6ى نيسانى 2011 ته‌نيا دواى كه‌متر له مانگێك له سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى سووريا په‌يه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌وان لاريان نييه له‌وه‌ى كار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكه‌ن، به مه‌رجێك ديمه‌شق مافه كلتوورى و سياسييه‌كانيان له ده‌ستوور فه‌راهه‌م بكات و ناوچه‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى بۆ كورد له بۆته‌ى حوكمى زاتى دابمه‌زرێت.
هه‌رچه‌نده له ميانى شه‌ڕى داعشدا، يه‌په‌گه و په‌يه‌ده هاوكارى رژێمى سووريايان كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان له دواى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه خه‌ريكى سنوور جياكردنه‌وه و خۆ دوورخستنه‌وه‌ن له هێزه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌د.
ئه‌مريكا به هه‌موو جۆرێك پشتيوانى خۆى له هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده نه‌شاردووه‌ته‌وه له رووى سه‌ربازييه‌وه به تايبه‌تى. ته‌نيا له سه‌ره‌تاى 2015دا زياتر له په‌نجا ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ ره‌وانه كردن و راهێنان به هێزه‌كانيان ده‌كات.
پێشت كه‌وتنى ره‌ققه ئه‌مريكا به‌رده‌وام بوو له پشتيوانيكردنى سه‌ربازى هه‌سه‌ده، به‌ڵام ناو به‌ناو توركياى له‌وه دڵنيا ده‌كرده‌وه، كه هێزى عه‌ره‌بى ده‌چنه ره‌ققه و كورد ناچێت و شاره‌كه راده‌ستى هاووڵاتيانى ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام يه‌كه‌م كارى هێزه كوردييه‌كان هه‌ڵواسينى وێنه‌ى ئۆجه‌لان بوو له شاره‌كه و ده‌ركه‌وت به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مريكا بۆ توركيا تاكتيكين.
له 17ى ئابى رابردوو، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، هێزه‌كانى ئه‌مريكا بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ دواى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له باكوورى سووريا ده‌مێننه‌وه.
وته‌بێژى هه‌سه‌ده، ته‌ڵاڵ سه‌لۆ رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له سووريا ستراتيژێكى درێژمه‌وداى هه‌يه و بۆ ده‌يان ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: سايتى إضاءات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر