فشاره‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى ميليشيا شيعييه‌كان له‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى له به‌غدا نيشته‌جێن، ترس و نيگه‌رانى درووستكردووه و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌و هاووڵاتيانه بير له به‌جێهێشتنى ماڵ و حاڵيان له به‌غدا بكه‌نه‌وه.
گه‌ڕه‌كى كورده‌كان له ناوه‌ڕاستى به‌غدا زياتر له 200 خێزانى كوردى تێدا نيشته‌جێيه كه ماوه‌ى چه‌ندين ده‌يه و سه‌ده‌يه له به‌غدا نه‌وه دواى نه‌وه نيشته‌جێ بوونه.
له ميانى چاوپێكه‌وتنياندا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مريكى به‌شێك له‌و كوردانه‌ى له‌و گه‌ڕه‌كه نيشته‌جێن، باسيان له‌وه كردووه، يه‌كه‌مجاره له ژيانياندا بير له‌وه بكه‌نه‌وه كه ره‌چه‌ڵه‌كيان دوانه‌ييه.
ئه‌وان به شێوه‌يه‌كى گشتى به عه‌ره‌بى ده‌دوێن. به‌ڵام زمانى ره‌سه‌نى خۆيان له بير نه‌كردووه. ژيان و گوزه‌رانيان له به‌غدا بووه و له‌وێ ماونه‌ته‌وه و تا ئێستا بيريان له‌وه نه‌كردبوويه‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان، به‌ڵام فشاره‌كانى به‌غدا وايكردووه، بير له به‌جێهێشتنى شاره‌كه‌يان بكه‌نه‌وه.
سه‌باح مه‌كى ته‌مه‌ن 66 ساڵ، مامۆستايه‌كى خانه‌نشينه و ده‌ڵێت: به هۆى فشاره‌كانى به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌ى ميليشياكانه‌وه ترسيان لێنيشتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به هۆى ترسيان له زۆرينه‌ى عه‌ره‌بى شاره‌كه‌وه، له كاتى روودانى هه‌ر گرژييه‌ك ئه‌وان ده‌بنه نێچيرێكى سانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لێيان.
كورده‌كانى به‌غدا له بواره‌كانى كه‌رتى گشتييدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ژماره‌يه‌كى به‌رچاويان فه‌رمانبه‌رى ده‌وڵه‌تن. ئێستا ئه‌وان نيگه‌رانن له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى لێيان ده‌كرێت به ده‌ركردنيان له سه‌ر كار و پيشه‌كانيان. ياخود له لايه‌ن ميليشياكانه‌وه بكرێنه ئامانجى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، سه‌رمايه‌دارێكى كورده و له به‌غدا نيشته‌جێيه و ته‌مه‌نى 54 ساڵه، بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرايكردووه، كه ده‌يه‌وێت خێزانه‌كه‌ى بگوازێته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و گرژييه‌كان په‌ره‌يان سه‌ند و ترسيان له‌سه‌ر درووست بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه كه‌مينه‌ين له به‌غدا، كه‌س نييه پارێزگاريمان لێبكات. ئێمه له به‌غدا ژياوين و لێره خوێندومانه و هه‌ر لێره‌ش ده‌ستمان به كار كردووه. خۆمان به هاووڵاتى ئه‌م وڵاته داناوه.
گه‌ڕه‌كى كوردان له به‌غدا مۆركى كوردييانه‌ى خۆى له ده‌ست نه‌داوه، پاشگرى كورديى به ناوى زۆرێك له تابڵۆى شوێنكاره‌كانه‌وه هه‌يه.
يه‌كێكى ديكه له‌و هاووڵاتيانه باسى له‌وه كردووه، ئه‌وان رۆژگارێكى سه‌خت تێپه‌ڕده‌كه‌ن، له لايه‌كه‌وه به هۆى سه‌ختى ئاواتى هاتنه‌دى ده‌وڵه‌تێكى كوردى و له لايه‌كى ديكه‌وه به هۆى ناديارى چاره‌نووسيان وه‌ك كورد له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ميليشيا شيعييه‌كانى عێراقدا.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر