ایران نیوز

جمعه، دی ۰۱، ۱۳۹۶

بەلجیکا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات

لەدوايین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەلجیکا بەزۆرینەی دەنگ بریاریاندا، كه‌ لەرووی سەربازییەوە بەلجیکا بەردەوام دەبێت بە مەشق و راھێنان بەھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزە عێراقییەکان.
ھاوکات حکوومەتی بەلجیکا ئاشکراشی کردووە, ھەرچەندە لە ئێستا زۆربەی خاکی عێراق و سووریا لە داعش رزگارکراوە، بەڵام ئەگەر چەکدارانی داعش لەھەر ناوچەیەک دەربکەونەوە ئەوا بەلجیکا ئامادەیە بەفڕۆکەی ئێف 16 بۆردومانیان بکەن، ھەروەکو چۆن پێشتر چەندین بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کردووە.
لەماوەی رابردوودا بەلجیکا کاروانێک بارھەڵگری پزیشکی نارد بۆ یارمەتیدانی ھێزەکانی پێشمەرگەو ھەروەھا ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار لە نەخۆشخانەیەکی بەلجیکا چارەسەریان بۆکرا.

K24 – برۆكسل:

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر