كاروانێك هاوكاری سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دراوه‌ته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
هارجێت ساجان، وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، کەنەدا کاروانێکی هاوکاری سەربازی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و ئێستا لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە شاری مۆنتێریال ئامادەکراون، به‌ڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لە گەیاندنی ئەو کاروانە دەکات بۆ دەستی پێشمەرگە.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دووپاتیدەکرده‌وه، بەغدا ئامادەنییە رێککەوتن لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات.
له به‌رامبه‌ردا عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتمانی له وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌غدا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانان و رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان چوار ساڵه پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك شكێنه‌ری ئه‌فسانه‌ی داعش ناساندووه و له‌ولاشه‌وه عێراق رێگری له گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان كردووه بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه.
ئه‌و به‌رپرسه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی نوێنه‌ری پێشمه‌رگه بۆ كۆبوونه‌وه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی داعش بانگهێشت ناكرێت.
روونیشی كرده‌وه، پێشمه‌رگه وه‌ك مێژووێكی پڕ گیانفیدایی له پێناو مرۆڤایه‌تی و دیموكراتیزه‌بوونی سیسته‌می حوكم له عێراق و ناوچه‌كه زۆری به‌خشیوه، جێی داخه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی هه‌ندێك له وڵاتان، دژ به چاره‌نووسی میلله‌تێك و گیانفیداییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م ناوچه‌یه، یه‌كانگیربووه.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت راشیگه‌یاند، پرسی میلله‌تی كورد ره‌وایه و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ات له‌ژێر هیچ گوشارێكدا واز له‌م ره‌وایه‌تییه ناهێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه، داوا له دۆست و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات، چیتر به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه ده‌ستووری و مرۆییه‌كانی حكوومه‌تی به‌ناو دیموكراتییه‌ت و فیدرالی عێراق، بێده‌نگ نه‌بن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، داعش كۆتایی نه‌هاتووه و باشترین به‌ڵگه‌ی زیندووش، دوا رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تێكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یه له میحوه‌ری گوێڕ.
K24 - هه‌ولێر:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر