یکشنبه، آذر ۲۶، ۱۳۹۶

لەیلا زانا لە دادگای ئامەد بێتاوان دەرچوو

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری ناوداری كورد و پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی شاری ئاگری بە پاساوی ئەندامێتی پەكەكە و بەشداریكردن لە خۆپیشاندان بانگهێشتی دادگای ئامەد كرا، بەڵام بێتاوان دەرچوو.
بەپێی ئاژانسی دۆغانی توركی، پێشتر لەیلا زانا بە تۆمەتی بانگەشە و ئەندامبوون لە رێكخراوی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و بەشداریكردن لە رێپێوان و "خۆپیشاندانی نا یاسایی" داواكاری گشتی داوای 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ كردبوو.
بە پاساوی ئەوەی لەیلا زانا لەكاتی رێگریكردن لە خۆپیشاندان و رێپیوانەكانی (پەكەكە و كەجەكە) بەشداربووە و توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی تورکیا بەكارهێناوە لە دادگای ئامەد دادگایی كرا.
ئەسرا ئوزتورك، دادوەری دادگای ئامەد بڕیاری بێتاوانی لەیلا زانای دەركردووە و رایگەیاندووە "لەیلا زانا توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی توركیا ئەنجامنەداوە و بۆیە بێتاوان دەناسێنرێت".

خەندان-خۆشناو حسێن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر