ایران نیوز

جمعه، خرداد ۲۸، ۱۳۹۵

له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا؛ چه‌كدارێك كوژراو سێ پۆلیس‌و ئاسایشێكیش برینداربون

سێ پۆلیس‌و ئاسایشێك له‌قه‌زای خورماتوو برینداربوون، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ "تیرۆریست" ناوی ده‌به‌ن‌و له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراوه‌.
روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌قه‌زای خورماتوو روویدا، دوای ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زانیارییان پێده‌گات له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ "تیرۆریستێك" بۆ ناو قه‌زاكه‌ به‌پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌.


كه‌مال عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ خورماتوو به‌خه‌ندان-ی وت "ئێواره‌ی‌ دوێنی‌ زانیاریمان ده‌ست گه‌یشت له‌بونی پشتێنێكی‌ بۆمبڕێژكراودا له‌گه‌ڕه‌كی‌ تینی‌ قه‌زای‌ خورماتوو، كه‌ تیرۆریستێك هێنابوویه‌وه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌و هه‌ڵمانگرته‌وه‌".
وتیشی كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر شوێنی خۆحه‌شاردانی "تیرۆریسته‌كه‌"، پێگه‌یشتووه‌و هێزێكی‌ پۆلیس‌و ئاسایش بۆ "ده‌ستگیركردنی‌ چونه‌ته‌ كارگه‌یه‌كی‌ پلاستیكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار، به‌ڵام به‌توندی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ هێزه‌كان بویه‌وه‌و شه‌ڕو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ڕویدا، له‌ئه‌نجامدا سێ پۆلیس‌و ئاسایشێك بریندار بوون‌و تیرۆریسته‌ چه‌كداره‌كه‌ش كوژرا".
ئه‌و چه‌كداره‌ی‌ كوژراوه‌ ناوی‌ علوان حجمی-ه‌ عه‌ره‌بی‌ سونه‌ مه‌زهه‌به‌و دانیشتووی‌ به‌غداده‌، به‌وته‌ی‌ ئاسایشی خورماتوو.
وتیشی‌ "تیرۆریسته‌كه‌ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ بوو هاتبووه‌ ناو خورماتوه‌وه‌، توانییه‌تی‌ پشتوێنێكی‌ بۆمبڕێژكراو بهێنێته‌ قه‌زاكه‌وه‌ به‌ نیازی‌ كاری‌ تیرۆریستی‌ بووه‌".
له‌ئێستادا پێنج كه‌سی‌ دیكه‌ به‌تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ ئه‌و چه‌كداره‌ كوژراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ خورماتووه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی‌ خورماتوو به‌ خه‌ندانی‌ وت "ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ده‌ستگیركراون یه‌كێكیان برای‌ ژنی‌ تیرۆرسته‌ كوژراوه‌كه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا دانی‌ به‌هیچ شتێكدا نه‌ناوه‌".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر