پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سووره له‌سه‌ر مانه‌وه و جێنه‌هێشتنی قه‌زای شنگال، سه‌ره‌ڕای زۆریی گوشاره‌كانی توركیا و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ریان، به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ لایه‌نی دیكه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و پرسه.
پرسی چۆڵكردنی قه‌زای شنگال له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌م دواییه گه‌رم بووه، هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی توركیا ده‌یانه‌وێت له شنگال بچێته ده‌ره‌وه و چه‌ندین جاریش له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه.
به پێی چه‌ند زانیارییه‌كان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان نوێنه‌رانی په‌كه‌كه و هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی عیراقدا كراوه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی په‌كه‌كه كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا و عیراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه شنگال چۆڵ نه‌كات و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته په‌كه‌كه ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عیراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێشیان وا بووه مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال به لای ئه‌مه‌ریكاوه ئاساییه به‌و مه‌رجه‌ی كێشه‌یه‌كی نوێ له ناوچه‌كه‌دا درووست نه‌كات.
سه‌رحه‌د ڤارتۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه به ده‌ڵێت: به هیچ جۆرێك شنگال چۆڵ ناكه‌ین، شنگالیش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش مانگی ئابی ساڵی 2014، ئاماده‌ی گفتوگۆشین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
راشیگه‌یاندووه: له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه‌شمان له شنگال گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌دا هه‌یه.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر