ایران نیوز

یکشنبه، مرداد ۱۵، ۱۳۹۶

بارزانی: لەژێر هیچ گوشارێكدا دەستبەرداری مافەكانمان نابین

مەسعود بارزانی دوپاتیكردەوە پرۆسەی ریفراندۆم نابێتە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەرهیچ كەسێک، "بەڵكو مانەوەی بارودۆخەكە بەوشێوە ئێستا مەترسیەكی گەورەیە."
میدیای کوەیتی ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە لە میانی دانیشتنێکیان لەگەڵ مەسعود بارزانی، رایگەیاندووە "ئامانجی ریفراندۆم پاراستنی گەلی كوردستانە لەدوبارەبونەوەی كارەسات و نەهامەتیەكان لە ئایندەدا".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە شاندێكی راگەیاندنی كوەیت بەسەردانێك هاتنە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵی کوەیتی بڵاویکردوەتەوە کە بارزانی سەبارەت بەمەترسیەكانی دەوڵەتانی ناوچەكە وتویەتی "نابێت دەوڵەتانی ناوچەكە مەترسیان لەڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان هەبێت، لەكاتێكداهەرێم لە 26 ساڵی رابردوودا سەلماندویەتی كە هۆكاری ئارامی و ئۆقرەییە لەناوچەكەدا ".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەكانی هەرێم لەناوچەكە زیاتر پەرەیان پێدەدرێت لەدوای ریفراندۆم".
لەبارەی دژایەتی تورکیاو ئێران بۆ ریفراندۆم، بارزانی وتویەتی "دژایەتی توركیاو ئێران بۆ ریفراندۆم هۆكارەكەی ئەوەیە كورد لەو وڵاتەكانیاندا هەیە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش ریفراندۆم رەتناكاتەوە، بەڵكو رایگەیاندووە كاتەكەی گونجاونیە" .
بارزانی جەختی کردوەتەوە "ریفراندۆم بریاری گەلی كوردستانە و لەژێر هیچ گوشارێكدا دەستبەرداری مافەكانمان نابین".

۱ نظر:

  1. بژی کورد له هه رچوارپارچه کوردستان .
    مه رگ و نه مان بو دژمه نانی کورد و کوردستان .
    مه رگ و نه مان بو جاشه موسلوانه کان.
    مه رگ و نه مان بو جاشه که ره علی باپیر جاشی حکومتی ئیسلامی ئیران .

    پاسخحذف